Erbil 24°C یەکشەممە 20 نیسان 09:36

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ی12ی2024،  ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان، لە ناوچەکانی ڕۆژ هەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ( ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و راپەرین و هەندێک لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە ) نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە (4- 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. 

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 15ی12ی2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : -1 پلەى سیلیزى
سۆران:  7 پلەى سیلیزى
گەرمیان:   16 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.