کۆبونەوەیەکی تایبه‌تی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە ئوردن له باره‌ی پرسی سووریا بەڕێوەبچێت.
میدیاكانی ئوردن بڵاویان كردووه‌ته‌وه، بریاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی12ی2024، كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه له باره‌ی پرسی سووریا عه‌قبه‌ی ئوردن كۆببنه‌وه و تاوتوێی دۆخی ئێستای سووریا و داهاتوو بكه‌ن و باس لە دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسی لە سوریا بە گوێرەی بریارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌كرێت، کە تیایدا بونیاتنانەوەی سوریایەکی نوێی یەکپارچە کە تێیدا مافی هاولاتیان لەبەرچاو بگیرێت.
میدیاكانی ئوردن ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارن كه بریتین له‌م وڵاتانه، ئوردن، سعودییە، عێراق، لوبنان، میسر، و سکرتێری گشتیی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی، ئیمارات، قەتەر ، بەحرەین، سەرۆکی لوتکەی عەرەبی.
لە سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئه‌م وڵاتانه به‌شدارن، توركیا، ئه‌مریكا، نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.