پێشبینی دەكرێت لە ئەمشەوەوە تا بەرەبەیانی سبەی شەممە تەمومژێكی چڕ دروست ببێت و مەودای بینین بەڕێژەیەكی زۆر كەم ببێتەوە.
دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند: ئەمشەو و بەرەبەیانی سبەی شەممە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق تەمومژێكی چڕ دروست دەبێت.
راشیگەیاند: تەمومژەكە چڕ دەبێت و بەهۆیەوە مەودای بینین تاڕادەیەكی زۆر كەم دەبێتەوە.
كەشناسی داواشی لە هاووڵاتییان و شوفێران كرد لەسەر رێگاكان پابەندی زیاتری رێنماییەكانی هاتوچۆ بن بۆ ئەوەی دووربن لە هەر رووداوێكی نەخوزراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.