Erbil 24°C یەکشەممە 20 نیسان 09:36

لە حاجی ئۆمەران 20 سانتیمەتر بەفر باریوە

کوردستان TV
100%

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی دەوروبەری حاجی ئۆمەرانی گرتۆتەوە و لە سەنتەری شارەدێی حاجی ئۆمەران 20 سانتیمەتر بەفر باریوە، بەڵام هاتوچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بەردەوامە.

سەردار مەلا برایم بەرپرسی تیمی بەفر ڕاماڵین لەم سنوورە بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: لە بەیانی زوو تیمەکانمان لە سنووری حاجی ئۆمەران خەریکی خاوێنکردنەوەی رێگاو بانەکانین.

راشیگەیاند: لە حاجی ئۆمەران 20 سانتیمەتر بەفر باریوە، بەڵام لەگەڵ تیمەکانمان نەمانهێشتووە ئەم شەپۆڵە بەفربارینە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست بکات و بەردەوام رێگاکانمان خاوێن کردوونەتەوە.

سەردار مەلا برایم هەروەها رایگەیاند: لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتوچۆی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانی بەردەوامە، تیمەکانمان هەموو رێگا گشتییەکانیان لە بەفر پاککردۆتەوە.

بەرپرسەكەی تیمی بەفر ڕاماڵین ئاماژەی بەوەش دا كە تا ئێستاش بەفربارین لە حاجی ئۆمەران بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.