بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند كە ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە لە سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستان بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
كەشناسی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند "ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی باران زیاتر بێت لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
ئەگەریش هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر ببارێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان.
هەروەها پێشبینی دەكرێت لە شارەكان پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تـا 3 پلە نزمتر بێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان 3 تــا 5 پلە دادەبەزێت.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا لە هەندێک ناوچە.
لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین هەندێک ناوچەی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.
بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە.
سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، سبەی شەممە بە نزیکەی 3 تـا 5 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی، بەڵام لە کاتەکانی شەو دابەزینی پلەکانی گەرما زیاتر دەبێت .
كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-
هەولێر: 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.