لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری شارەدێی چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەست دا و 9 كەسی دیكە بریندار بوون.
هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە رووداوێكی پێكدادان لەنێو چوار ئۆتۆمبێل رووی دا.
رووداوەكە لەسەر رێگای نێوان شارەدێی تەكییە – ئاخجەلەر كەوتەوە و لە ئەنجامیشدا كەسێك گیانی لەدەست دا و 9 كەسی دیكە بریندار بوون.
هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی سەختی برینەكانیان، دوو لە بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كران.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە چەمچەماڵ پێی راگەیاندین، ئەو كەسەی لە رووداوەكە گیانی لەدەستداوە ناوی (حاجی خەلیل)ـە و خەڵكی گوندی داڵاوایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.