پێشبینی دەكرێت ئەمشەو لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانبارین دەست پێ بكاتەوە و هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر ببارێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: ئێستا هەوری چڕی باراناوی داخیل بە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بووە و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان زیاترببێت.
راشیگەیاند: پێشبینی دەكرێت درەنگانی ئەمشەو بارانبارین دەست پێ بکات بەتایبەت لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک و مووسڵ و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی ڕاپەرین و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و کەرکووک.
هەروەها رایگەیاند: لە کاتەکانی بەرەبەیان بۆ کاتی پێش نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری تاوەبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: هەر ئەمشەو لە ناوچه شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و بەشێوەیەكی گشتیش پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.