Erbil 11°C یەکشەممە 20 نیسان 05:45

سلێمانی.. تەرمی هاووڵاتییەك 5 رۆژە لە پزیشكی دادوەرییە

کوردستان TV
100%

تەرمی هاووڵاتییەك لە پارێزگای سلێمانی ماوەی 5 رۆژە لە پزیشكی دادییە، پۆلیس داوا لە هاووڵاتییان دەكات هەر كەسێك دەیناسێت سەردانیان بكات.

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە: هاووڵاتییەک بەناوی (ئیسماعیل عەبدوڵا دەروێش) تەمەنی 73 ساڵ لە رێكەوتی 7/12/2024 لە نەخۆشخانەی شار بەنەخۆشی گیانی لەدەستداوە.

بڵاویشی كردەوە: ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكە لە پزیشکی دادوەرییە لە سلێمانییە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: داوا لە کەسوکاری یان هەر کەسێک دەکەین کە زانیاری لەبارەیەوە هەیە، سەردانی پزیشکی دادوەری بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.