Erbil 11°C یەکشەممە 20 نیسان 05:45

نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد

کوردستان TV
100%

رۆژی پێنجشەممە 12ـی 12ـی 2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەدمیراڵ سێر ئه‌نتۆنی ڕاداکين، سوپاسالاری بەریتانیا و شاندێکی پایەبەرزی سەربازی و دیپلۆماسیی یاوەری، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌، سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوون، دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاته‌ خێراکانى ناوچەکە، به‌تايبه‌تى له‌ سووريا و ئەرکی هاوپەیمانيى نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش تاوتوێ کرا، هەروەها پەیوەندییەکانی به‌ريتانيا له‌گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، خرايه‌ به‌ر باس.

نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی به‌ريتانياى لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها سوپاس و پێزانينی بۆ هێزەکانی بەریتانیا دووپات كرده‌وه‌ كه‌ يارمه‌تيى هەرێمی کوردستان ده‌ده‌ن لە پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە.

لای خۆیەوە، ئەدمیراڵ ڕاداکين پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیی زیاتر و بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا، دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیی هاريكارى و هەماهەنگی کرد بۆ دڵنیابوون لە بەرەنگاربوونەوەی سەرکەوتووانەی مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنى سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا خرانە بەر باس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.