Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:33

مەسرور بارزانی: یەکێتیی ئافرەتان قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بە توانا و سەرکردە

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشەممە، 11ـی 12ی 2024، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند، بە بۆنەی 72مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، پیرۆزبایی لە  سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و گشت ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم. 

جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەش کردووه‌،  یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و بەشدارییەکی دیار و كاریگەری لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا  هەبووە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە. ئومێدەوارم لە درێژەدان بە تێکۆشان و کارکردنی ڕێکخراوەیی خۆیاندا لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.