Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ شانشینی بەحرەین و هەستمان کرد لە ماڵی خۆمانین

کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی سەردان و پێشوازیی لێکردنی لە وڵاتی بەحرەین بڵاو کردەوە.

 سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە پێگەی(ئێکس) پەیامێکی لەبارەی سەردان و پێشوازیی لێکردنی لە وڵاتی بەحرەین بڵاو کردەوە و نووسیویه‌تی: سوپاس بۆ شانشینی بەحرەین بۆ دۆستایەتی و میوانداریی گەرمیان، هەستمان کرد لە ماڵی خۆمانین.

ڕۆژی دووشەممە 9ـی 12ی 2024، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی،  بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەحرەین و لەگەڵ شا، جێنشینن و سەرۆک وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی بەحرەین کۆبووەوە و گفتوگۆی لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.