Erbil 20°C شەممە 19 نیسان 09:36

وانەیەکی نوێ بۆ سیستەمی خوێندنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پێناو زیاتر پشتیوانیکردنی قوتابیان، بڕیارە وانەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی کار و کارسازی بۆ سیستەمی خوێندنی زانکۆکان زیاد بکات.

بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کاری سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی (UNDP)ی ئەمریکی، خولێکی ڕاهێنانی ڕاهێنەران بۆ زیاتر لە 40 مامۆستای زانکۆ کردەوە و مامۆستاکان لە 15 زانکۆی حکومی و 5 زانکۆی تایبەتەوە لە خولەکە بەشدار بوون.

سەرجەم مامۆستایانی بەشداربوو، دوای بەشدارییکردنیان لە خولەکە، وەک ڕاهێنەر، ڕاهێنان بە مامۆستاکانی دیکەی زانکۆکانیان دەکەن.

ئامانجی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کردنەوەی ئەم خولە، ئامادەسازییە بۆ پەرەپێدانی کار و کارسازی لە سیستەمی خوێندنی زانکۆکان لە داهاتوو؛ ئەمەش لەپێناو هاوکاریکردنی قوتابیانی زانکۆ و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار لە کەرتی تایبەت، یاخود ئاراستەکردنیان بۆ دامەزراندنی چالاکیی بازاڕگەریی تایبەت بە خۆیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.