پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی12ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه 11ی12ی2024، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور،پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:19 پلەى سیلیزى
سلێمانی:18 پلەى سیلیزى
دهۆک:18 پلەى سیلیزى
کەرکوک:20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:18 پلەى سیلیزى
زاخۆ:19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران:15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.