سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هەرێمی کوردستان مێژووێکی دەوڵەمەندی هەیە، کە سەرمایەیەکی گەورە و سەرچاوەیەکی گرنگی گەشتیارییە.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەحرەین و بڕیارە لەگەڵ شا و جێنشینن و سەرۆکوەزیران و بەرپرسە باڵاکانی ئه‌و وڵاته کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە بکات.
هه‌ر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌حره‌ین سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە، کە سەرمایەیەکی گەورە و سەرچاوەیەکی گرنگی گەشتیارییە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لە شاری ئەلموحەرەق، بە هەوڵەکانی بەحرەین ئاشنابووم لە برەودان بە شوێنەوارە کولتوورییەکان، کە لە هەرێمی کوردستاندا کاری لەسەر دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.