Erbil 12°C شەممە 19 نیسان 01:19

سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵيۆزى ئيتاڵيا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد

نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا كرد
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/12/3  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا له‌ عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌كى خۆى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌  باڵيۆزى ئيتاڵيا خۆشحاڵيى خۆى به‌ يه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و سوپاسى پشتيوانيى  نێچيرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بایەخه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كان به‌هێزتر بكات.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تايبه‌تيش دۆخ و ڕووداوه‌كانى سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.