Erbil 12°C شەممە 19 نیسان 01:18

باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق: پشتیوانی و هاوکاريی زیاتری وڵاتەکەمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌

کوردستان TV
100%


شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە نیکۆلا فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و میکێلێ کامیرۆتا، کونسولی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا، کە عه‌بدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت و لیوا روکن محه‌مه‌د سه‌عید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەی بوون، باس لە دۆخی ئەمنيی ناوچەکە، عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
وەزیری كاروبارى پێشمەرگە بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەمیشە ئامادەیە بۆ پارێزگاریکردن لە ئارامی و سەقامگیريی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە تایبەت لە مەترسییەکانی تیرۆر و تیرۆریستان، لەم پێناوەشدا سەنگەرەکانی تۆکمەتر و بەهێزتر کردووە.
لەبارەی پاڵپشتی و پشتیوانییەکانی وڵاتی ئیتالیا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئيسماعيل ڕایگەیاند: سوپاسی گەل و حکومەتی ئیتالیا ده‌كه‌ين، کە بەردەوام هاوکاری وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەن لە پرۆسەی ڕیفۆرمی سەربازی و بنیاتنانی هێزێکی نیشتمانيی یەکگرتووی کوردستانی.
باڵیۆزی ئیتالیا باسی لە ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد، لە تێکشکاندنی داعش و بیری توندڕەوی لە ناوچەکەدا. هیوای خواست
پەیوەندییەکانیان بەردەوام و بەهێزتربن و پشتیوانی و هاوکاريی زیاتری وڵاتەکەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

لە کۆتایيی دیدارەکەدا، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە ماڵاوایی لە کونسولی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.