له دوای كۆتایی هاتنی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان جارێكی دیكه، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکردنی بایۆمەتریی دەنگدەرانی کوردستانی دهستپێكردهوه، ههر لهو بارهوه جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تۆمارکردنی بایۆمەتریی دەنگدەرانی لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە.
دهشڵێت، تۆمارکردنەکە لە 173 بنکەی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە، هەروەها کارتی بایۆمەتری بەسەر ئەو کەسانەشدا دابەش دەکرێت کە هێشتا وەریان نەگرتووەتەوە.
پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی 120 ههزار کارتی بایۆمەتری، لەلایەن هاووڵاتیانەوە وەرنەگیرابوونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.