جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن پێشھاتەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی، ھەروەھا پتەوکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردەوە کە محەمەد بن سەلمان پێشوازی کردووە لە ئیمانوێل ماکرۆن.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی پتەوکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان سعوودیە و فەڕەنسا لە بوارە جیاجیاکاندا.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی دیدارەکەدا، پێشھاتەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی تاوتوێ کراوە.
ھاوکات دوای دیدارەکەدا، بەسەرپەرشتی جێنشینی سعوودیە و سەرکۆماری فەڕەنسا لە میانی ڕێوڕەسمێکدا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بۆ پێکھێنانی ئەنجوومەنی ھاوبەشی ستراتیژیی نێوان ھەردوو وڵات واژوو کرا.
یاداشتنامەکە، لەلایەن وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان نۆئێل بارۆت واژوو کرا.
دوێنێ دووشەممە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بەسەردانێک گەیشتە سعوودیە کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.