Erbil 19°C ھەینی 18 نیسان 09:39

لە شەقڵاوە كەسێك تەقە لە دایك و خوشكێكی خۆی دەكات و دەیانكوژێت

کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (84 وشە)
100%

ئەمشەو یەكشەممە لە شەقڵاوە، كەسێك بە گولـلە دایك و خوشكێكی خۆی دەكوژێت و دواتریش خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس دەكات.

ئاسایشی هەولێر لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: کەمێک لەمەوبەر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە قەزای شەقلاوە لەلایەن تۆمەتبارێک بەناوی ( ڕ. ش. ف) بە هۆکارێکی نادیار، هەڵساوە بەتەقەکردن لە دایک و خوشکێکی خۆی.

راشیگەیاند: لە ئەنجامی تەقەكان دایك و خوشكەكە هەردووكیان گیان لەدەستداوە.

هەروەها رایگەیاند: تۆمەتبارەكە دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە، لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە خۆی ڕادەستی هێزەکانی ناوخۆ کردووە.

ئاسایشی هەولێر جەختیشی كردەوە كە لێکۆڵینەوەكان سەبارەت بە رووداوەكە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.