ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی ده‌یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی كوردستان كرد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حزبی و حكوومی، باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌كادیمیست ئاماده‌ی بوون، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئامادەبووانی بەڕێز
ئێواره‌تان باش
ده‌مه‌وێ به‌خێرهاتنی هه‌موو میوانه به‌ڕێزه‌كان بكه‌م، باڵیۆزه‌كان، كونسوڵانی وڵاتان له هه‌ولێر، هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له‌م شه‌وه‌دا له‌گه‌ڵماندا به‌شدارن، به‌خێرهاتنێكی گه‌رمیان ده‌كه‌م، به‌خێرهاتنی هه‌موو میوانانی ئازیز ده‌كه‌م، به خێربێن سه‌رچاو.
به‌خێرهاتنێكی تایبه‌تیی قه‌داسه‌تی مارئاوا ده‌كه‌م كه ئه‌ویش ئه‌مشه‌و له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌گه‌ڵماندا به‌شداره، زۆر به خێر بێی.
خۆشحاڵم که ئەم ئێواره‌یه له ڕێوره‌سمى دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی ئەمه‌ریکیی کوردستان به‌شدارم. به گه‌رمی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی لەم دامەزراوە ئەکادیمییە پێشكه‌وتووه ده‌که‌م کە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، بیرۆکەیەکی تازه‌ى بۆ گۆڕینی سیستەمی خوێندن و فێركردن لە هەرێمی کوردستان و به‌ره‌و باشتربردنی بەرجەستە کردووە.
پەروەردە و فێركردن تەنها ئامرازێک نییە بۆ پەرەپێدانی تاکەکان، بەڵکو هێزێکە کە دەتوانێت کۆمەڵگەکان بنیات بنێت و داهاتوویەکی گەشاوە بۆ وڵاتان و میلـله‌تان دروست بکات. ساڵی 2013 كه برای به‌ڕێزم کاک مه‌سروور بارزانی بیرۆکەی دامەزراندنی زانکۆکه‌ی له‌گه‌ڵ من باس كرد كه ئه‌و كات سه‌رۆكی حكوومه‌ت بووم، به خۆشحاڵييه‌كی زۆره‌وه پێشوازیم له بیرۆكه‌ی جه‌نابی كرد. ئه‌مه به ته‌واوى له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕوايه‌مدا كۆك بوو كه گرنگه دامەزراوەی فێركردن و خوێندنى زانكۆيى له ئاستی جیهانیدا بنيات بنێين.
زۆر سوپاسی هەوڵە به‌رده‌وامه‌کان و ڕوانگه‌ی بەڕێزیان ده‌كه‌م، سوپاسی ئەنجوومەنی ئەمینداران، سه‌رۆکایه‌تیی زانکۆ و ئەندامانی دەستەی وانەبێژ ده‌که‌م کە له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو، بە دڵسۆزی و دیدێکی ژیرانه، ڕووبەڕووی ئاڵنگارى و کێشەکان بوونەتەوە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی کاروانی زانکۆ، بۆ گه‌يشتن به ئامانجه باڵاکانی.
ئامانجى دامه‌زراندنى زانكۆى ئه‌مه‌ريكيى كوردستان، لە سەرەتاوە ڕوون بوو:
بريتيى بوو له بنیاتنانی دامەزراوەیەک کە ببێتە نموونەیەکی باڵای ئەکادیمی و چرایەک بۆ زانست و بۆ داهێنان، ببێته ئیلهامبەخش بۆ نەوەکانی داهاتوو، به‌شدار بێت له ئاماده‌كردنى ئه‌و نه‌وه‌يه‌دا كه تواناى ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانى هه‌بێت، نه‌وه‌يه‌ك بتوانێت ئامرازەکانی سەرکەوتن لە جیهانێکدا ده‌سته‌به‌ر بكات کە زۆر خێرا دەگۆڕێت و ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت به‌رده‌وام خۆمان له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانیدا نوێ بکه‌ینه‌وه؛ تا به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی پێشكه‌وتنی گه‌لان دانه‌بڕێین.
به‌ڕێزان
لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، زانکۆی ئەمه‌ریکیی کوردستان دەستکەوتی بەرچاوی بەدەست هێناوە کە وای كردووه ببێته نموونەیەکی ديار بۆ کوالێتیی خوێندن له كوردستان و عێراق. لەوانه:
• يه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ى خوێندنى باڵايه له عێراق كه سه‌ركه‌وتووانه چه‌ندین قۆناغى گرنگى پرۆسه‌ى به‌ده‌ستهێنانى متمانەی ئەکادیميی نێوده‌وڵه‌تى تێده‌په‌ڕێنێت، ئه‌مه‌ش پابه‌نديى به‌رده‌وامى زانكۆ به پێشكه‌شكردنى خوێندن به كوالێتييه‌كى به‌رز، نيشان ده‌دات. هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه سه‌ربه‌خۆييى زانكۆ زۆر گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن تايبه‌ت و جياواز بن و جێى متمانه‌ى ئه‌كاديميى نێوده‌وڵه‌تى بن.
• ئه‌وه‌ى كاك مه‌سروور له قسه‌كانی خۆیدا باسى كرد كه 70٪ی قوتابيانى زانكۆ، به جۆرێك له جۆره‌كان به‌خشينيان بۆ كراوه، (سكووله‌رشيپ)، مايه‌ى ڕێز و ده‌ستخۆشييه. سوپاس و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌و خێرخوازانه و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه‌ی كه هاوكار بوون و هاوكاریی زانكۆیان كردووه و ده‌یكه‌ن، بێگومان چاومان له‌وه‌یه كه زیاتریش بیكه‌ن. پشتگيريى ئه‌و به‌ڕێزانه واى كردووه دەرفەت بۆ قوتابيانى پێکهاتە جیاوازەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڕەخسێت تاوه‌كو بتوانن له‌و زانكۆ پێشكه‌وتووه درێژه به خوێندنی خۆیان بده‌ن. دووباره سوپاستان ده‌كه‌م، هيوادارم به‌رده‌وام بن و خه‌ڵكى ديكه‌ش ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رييه بكه‌ن.
ده‌ستكه‌وتێكى ديكه‌ى زانكۆ، دامەزراندنی تیمی کاری پەروەردەيه لە ساڵی 2019 کە بووەتە پلاتفۆرمێکی کاریگەر بۆ پێدانی پێشنیار بۆ پەرەپێدانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمى كوردستان، به ته‌واوى له‌گه‌ڵ بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ئه‌م تيمه‌دا بووم و هه‌موو پشتگيرييه‌كم پێشكه‌ش كردن.
ئامادەبووانی خۆشەویست
لە ڕێگەی پەروەردە و فێركردنه‌وە، دەتوانین کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو، ئابوورییەکی بەهێز و داهاتوویەکی ڕۆشن بنیات بنێین کە شایستەی قوربانیدانی ئەم گەلە خۆڕاگره بێت، چیرۆکی سەرکەوتنی زانکۆی ئه‌مه‌ریکیی کوردستان تەنها دەستکەوتێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پەیامی هیوایە بۆ هەموو گەنجان لە هه‌رێمى کوردستان و عێراق.
بۆيه سەرەڕای ئەم دەستکەوتانە، كار و هه‌وڵى ئێمە لە هه‌رێمى كوردستان بۆ پەرەپێدانی سیستەمی پەروەردە و فێركردن هێشتا کۆتایی نەهاتووە، زۆر شت هەیە کە دەبێت بەدەست بهێنرێت بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی گەشاوەتر بۆ گەنجانمان.
گرنگترینيان:
• پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی سەدەی 21 بگونجێن و قوتابيان ئامادە بکه‌ن بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ بازاڕی کاری ناوخۆ و بازاڕی جیهانی.
• بەهێزکردنی ژێرخانی ئەکادیمی، بۆ دڵنیابوون لە کوالێتيی به‌رزى پەروەردە و فێربوون لە هەموو دامەزراوەكانى پەروەردە و فێركردن له هەرێمى كوردستان.
• وەبەرهێنان لە کادیری وانەبێژ لە ڕێگەی دابینکردنی بەرنامەی ڕاهێنانی بەردەوام بۆ پەرەپێدانی لێهاتوویی و بەهێزکردنی کارامەیييان.
• هه‌روه‌ها به‌هێزبوونى زانكۆكانمان به شێوه‌يه‌ك له وڵاتانى ناوچه‌كه و له جيهانه‌وه قوتابيان بێن و ڕوويان تێ بكه‌ن.
سوپاس و پێزانين بۆ هەموو ئەوانه‌ى کە بەشدارییان لە دامەزراندن و پشتگیريی ئەم زانکۆیە پێشكه‌وتووه‌دا كردووه، سوپاس و پێزانين بۆ هەموو ئەوانەی کار دەکەن بۆ باشترکردنی سیستەمی پەروەردە و فێركردن لە هه‌رێمی کوردستان.
هه‌موو لايه‌ك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه کە كۆڵ ناده‌ين و پێكه‌وه بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر و کردنی کوردستان بە ناوەندێکی هەرێمی بۆ پێشكه‌وتنى ئەکادیمی و داهێنان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كوردستانێك كه گه‌نجه‌كانى بتوانن داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان بنيات بنێن.
گه‌لى كوردستان، دايك و باوک و باپیرانى ئه‌و قوتابيیانه‌ى ئه‌مڕۆ له زانكۆ باشه‌كانى وه‌ك زانكۆى ئه‌مه‌ريكيى كوردستان ده‌خوێنن، چه‌ندين ده‌يه ئازار و مه‌ينه‌تيى زۆريان چەشتووە، گیانی خۆیان بەخت کردووە بۆ ئەوەی ئەم ئازادییەى ئه‌مڕۆمان بۆ بێته دى. ئەوان وه‌ك نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دەرفەتی خوێندنیان نەبوو، بەڵام خەباتیان کرد بۆ ئەوەی نه‌وه‌ى داهاتوويان بتوانن ئەمڕۆ لە قوتابخانه و زانكۆیه‌كی وه‌كو زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی كوردستان بخوێنن.
ئەم ئازادییە، بەرهەمی ڕه‌نج و قوربانیدانی ئەوانە، ئەرکی ئێمە هه‌موومانه داهاتوویەک بنیات بنێین کە شایستەی خه‌باتى ئەوان و خەونەکانیان بێت، ده‌بێ نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئەم دەرفەتە بەکار بهێنێ بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەوان و بنیاتنانی کوردستانێکی به‌هێز و پێشكه‌وتوو، بۆيه هه‌ميشه به ڕێز و به شكۆوه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكيان داده‌نوێنين.
پیرۆزبێت دەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی زانکۆی ئەمه‌ریکيی کوردستان، پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه له‌م كاروانه‌دا به‌شدار بوون و كاریان كردووه. قسه‌كانم ته‌واو نابێت ئه‌گه‌ر پیرۆزباییه‌كی تایبه‌تیش له ڕانیا خان و هه‌وڵه‌كانی نه‌كه‌م كه به‌رده‌وامن بۆ پشتگیریی زانكۆ.
هه‌موو لایه‌كیشتان به‌خێربێن سه‌رچاو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.