ئهمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازی له ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق كرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە.
تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بێ دواخستن و لێبڕین بنێرێت.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە لە دوای یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێویستە لە زووترین کاتدا حکوومەتێکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز پێکبهێنرێت. هەروەها لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا جەخت لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی نزیکدا کرایەوە.
باڵیۆزی ئەمەریکا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکرنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.