شەڕێکی لەناکاو 5 رۆژە بەشێکی خاکی سووریای گرتووەتەوەو گرژی ململانییهكان گەیشتە سەر سنووری ئوردن و ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ دهڵێت: پێنج كەس لەسەر سنووری سووریا-ئەردەن كوژران و بریندار بوون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگهیاند، بەهۆی گواستنەوەی پشێوییەكانی سووریا و دروستبوونی شەڕ لە نێوان خەڵكی ناوچەی سوەیدا كە پارێزگایەكی سنووریی سووریایە، لەگەڵ چەكدارانی ڕژێمی سووریا، سێ كەس كوژراون و چەكدارێكی ڕژێمی سوریاش بە پلەی ملازمی یەكەم كوژراوە و یەكێكی دیكەشیان بریندار بووە.
ئهمهش له كاتێكدایه، دوێنی شەڕ و ئاژاوە لە نێوان خەڵكی ناوچەكە و چەكدارانی ڕژێم لە گوندی ئوم شامییە لە پارێزگای سوەیدا لە نزیك سنووری ئوردن ڕوویداو چەكدارانی ڕژێمی سوریاش هەرسێ كوژراوی گوندەكەیان بردبوو، لە بەرانبەریشدا خەڵكی ناوچەكە 24 كاتژمێریان داوە بە چەكدارانی ڕژێمی سووریا، تاكوو لاشەكان ڕادەست بكەنەوە، ئەگەر نا هەڕەشەی هێرش و تێكدانی دۆخەكەیان كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.