Erbil 2°C یەکشەممە 01 کانونی یەکەم 07:27

لە هەولێر 7 گەڕەكی دیكه‌ كارەبایان دەكرێتە 24 کاتژمێرى

کوردستان TV
100%


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، پڕۆژەی رووناكی لە گەڕەكەكانی هەولێر بەردەوامە و بڕیارە بەمزووانە  گەڕەكەكانی شەهیدانی كوران، بەهاری كۆن، كرێكاران، كوردستان، نەسیج، كوران و ڕزگاری، كارەبایان بكرێتە 24 کاتژمێرى.

پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لە ئێستادا دەست بە چاككردنی پێوەری كارەبای ماڵەكان لەو گەڕەكانە كراوە و  هەڵسەنگاندن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەکرێت و بەهۆی كاركردن لەو گەڕەكانە لە كاتژمێر 8ى بەیانیی تا 5ى ئێوارە كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، تا تیمەكانی كاركردن بتوانن كارەكانیان ئەنجام بدەن.

جێگەى باسە،  به‌ بریاڕی مەسروور بارزانی سەرۆكوەزیرانى هەرێمى کوردستان دەستكراوە بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە و بڕیارە  لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.

ڕۆژی پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کاتی سەردانیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکیی ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.