Erbil 7°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 07:02

ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتیمانی كوردستان کۆدەبنەوە

کوردستان TV
100%


دڵشاد شەهاب ئەندامی لیژنەی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 30ـی 11ـی 2024، شاندی دانوستانکاری پارتی، لە بەردەوامی دیدار و سەردانەکانیدا بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکارە یاساییەکانی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن لە شاری سلێمانی.

شایەنی ئاماژەیە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە لە هەڤاڵ (هۆشیار زێباری) سەرۆکی شاند و، هەڤاڵان (پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب، ئومێد سباح) ئەندامانی شاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.