Erbil 7°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 06:34

ئه‌مڕۆ كۆنسێرتی "له‌ سرووتی گریانه‌وه‌ تا به‌ر ده‌رگای ستران"له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر ، كۆنسێرتی "له‌سرووتی گریانه‌وه‌ تا به‌ر ده‌رگای ستران "شایلۆغان و پێرفۆڕمه‌نسی ده‌نگه‌كان (باكوور بۆ رۆژهه‌ڵات باشوور تا رۆژ ئاوا) ساز ده‌كات.

 له‌سه‌ر به‌نامه‌ و ناوه‌ڕۆكی كۆنسێرته‌كه‌ هونه‌رمه‌ند د.ئامانج غازی  به‌ رۆژنامه‌ی خه‌بات راگه‌یاند" ئه‌م ئێواره‌ كۆنسێرته‌ ئه‌زموونێكی تازه‌ و تێگه‌یشتنێكی قوڵتره‌ بۆ بوارم موزیك و فۆرمه‌كانی تری كوردی كه‌تێدا كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌ی زۆر ئه‌فرێنه‌ر و به‌هره‌مه‌ندن تێدابه‌شدارن كۆمه‌ڵێك بابه‌تی موزیكی گه‌وره‌ تێدا به‌رجه‌سته‌ كراوه‌ له‌ كۆلاجی میوزیكی له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ میوزكی ره‌سه‌نی كوردی وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی به‌بواره‌كانی موزیكی نوێگه‌ری یاخود ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌هاوچه‌رخه‌ری خۆیان ده‌بینه‌وه‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیادا بابه‌تێكی گرنگه‌"

هه‌وه‌رها ئامانج غازی ده‌ڵێت" به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدانی هه‌موو ئه‌و فۆرمه‌چڕیینه‌ كوردیانن  چ له‌ رۆژهه‌ڵات رۆژئاوا تا ده‌گاته‌ باكوو باشوو هه‌رهه‌موویان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ میانی به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێن كه‌ تێدا كۆلاجی میوزك ده‌بێته‌ هاوشان و یاوه‌رێكی جوان له‌ نێوان ئامێره‌كامی میوزیك دا به‌رجه‌سته‌ كراوه‌ وه‌ تێدا ده‌نگه‌كان له‌ كوڕان و كچان چ وه‌كو كۆڕاڵ چ وه‌كو دابه‌ش كردنی میوزك بابه‌تێكی نوێخوازه‌ هه‌میشه‌ به‌داوی ئه‌و بابه‌تانه‌ ده‌گه‌رێین به‌ جۆرێك كه‌ مێژویی پڕ له‌ سه‌روه‌ری ئاواز و میلۆدی كوردی له‌وه‌دا به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ فۆڕمه‌كانی سه‌رده‌می به‌دواوه‌  بكه‌ین به‌ هه‌وێنی گه‌وره‌ بۆ داهاتوو ئاینده‌ی میوزیكی  كوردی بڕه‌خسێنین وه‌ بكه‌ینه‌ بابه‌تێكی گرنگ بۆ ناوه‌كانی داهاتوومان" . 

شایانی باسه‌ كۆنسێرته‌كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 30/11/2024 له‌ هۆڵی رۆشنبیری كاتژمێر 4ی ئێواره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.