ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی یونیسێف و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەت و بەڕێوەبەری پلاندانان لە پەروەردە گشتییەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بەشداری لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی ئەنجامی "هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن - Backtolearning " کرد، کە وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسێف ئەنجامیان داوە.
پرۆسەکە لە ڕێکەوتی 1ی تشرینی یەکەمی 2024 دەستی پێ کرد و لە 16ی تشرینی دووەمی 2024، کۆتایی هات.
ئەمساڵ تواندراوە شەش هەزار و 887 قوتابی لە هەرێمی کوردستان بگەڕێندرێنەوە بەر خوێندن.
لە ساڵانی ڕابردووشدا 26 هەزار و 384 قوتابی دیکە گەڕێندراونەتەوە بۆ قوتابخانە، کۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە لە کابینەی نۆیەم گەڕێندراونەتەوە بۆ خوێندن 33 هەزار و 271 قوتابین. داتاکانیش لە پێگەی فەرمیی "گەڕانەوە بۆ خوێندن" بەردەستن. کە دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرە بکەن؛ پێگەی گەڕانەوە بەر خوێندن
https://www.backtolearning.com/index.php?l=ku
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.