سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی رووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان كەوتەوە و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.
رووداوەكە لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی کەلار كەوتەوە كە تێیدا دوو ئۆتۆمبێل پێکیان دادا.
لە ئەنجامی رووداوەكە دوو کەس بریندابوون، یەكێكیان شۆفێری مینی پاسەکە بوو كە لەدایكبووی ساڵی 1955ـە، ئەوی دیكەش سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی پیکابەکە بوو كە ئەویش لەدایكبووی ساڵی 1998ـە.
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند: لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هۆكاری كەوتنەوەی ڕووداوەکە ئەنجامدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.