Erbil 11°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 13:21

ناوی یاریزانە بەربژێرەكان بۆ خەڵاتی زە بێست 2024 بڵاوكرایەوە

100%

یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) ئەمڕۆ هەینی ناوی یاریزانە بەربژێرەكانی بڵاو كردەوە كە پاڵێوراون بۆ خەڵاتی زە بێست وەك باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2024.

فیفا ناوی 11 یاریزانی دیاریكردووە كە پاڵێوراون بۆ خەڵاتی زە بێست لەبەرامبەر ئەو ئاستەی لە ماوەی ساڵێكدا لە مانگی 8ی 2023 تا مانگی 8ی 2024 پێشكەشیان كردووە.

بۆ دیاریكردنی براوەی خەڵاتەكە، فیفا رۆلێكی بەرچاوی داوەتە هاندەران كە دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی (فیفا) ناوی یاریزانێك هەڵبژێرن.

لەنێو لیستی 11 یاریزانەكە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر میامی ئەمەریكی هەیە، هەروەها رۆدری ناوەڕاستكاری ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی هەیە كە ئەمساڵ خەڵاتی باڵۆن دۆری وەك باشترین یاریزانی جیهان بردەوە.

یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی لە رۆژانی داهاتوو لە ئاهەنگێكدا براوەی خەڵاتی زە بێست 2024 رادەگەیەنێت، هەرچەندە تا ئێستا بەفەرمی وادەكە رانەگەیەنراوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە سەرەتاكانی ساڵی داهاتوو بێت.

ئەمەی خوارەوە لیستی 11 یاریزانە بەربژێرەكەی خەڵاتی زە بێست 2024ـە:-

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.