Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 02:49

ژاپۆن "بکوژەکەی تویتەر"ـی لە سێدارە دا

کوردستان TV
100%

ئەو پیاوەی بە بکوژەکەی تویتەر ناوبانگی دەرکردبوو و زیاتر لە نۆ کەسی لە ژاپۆن کوشتبوو، ئەمڕۆ لە سێدارە درا.

رۆژی هەینی 27ـی حوزەیران، وەزارەتی دادی ژاپۆن لەسێدارەدانی تاکاهیرۆ شیراشی، ناسراو بە بکوژەکەی تویتەری راگەیاند.

ئەو بکوژە لە ساڵی 2017 بە تۆمەتی کوشتنی 9 ئافرەت، لەلایەن پۆلیسی ژاپۆنەوە دەستگیرکرابوو، دانپێدانانەکانی بووە هۆی شۆکبوونی کۆمەڵگەی ژاپۆن.

لە ساڵی 2022ـەوە ژاپۆن هیچ هاووڵاتییەکی لە سێدارە نەدابوو. دوای زیاتر لە هەشت ساڵ لێپێچینەوە و دادگاییکردن، ئەمڕۆ بڕیاری دا ئەو بکوژە لە سێدارە بدات کە بە گوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، جیا لەو تاوانانەی ئەنجامی داوە، هاندەرێکی گەورەش بووە بۆ خۆکوشتن لە سۆشیال میدیادا.

شیراشی لە تەمەنی 30 ساڵی دەستگیر کرا، ئەو قوربانییەکانی کە زۆربەیان ئافرەت بوون و تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 26 ساڵان بوو، دەبرد بۆ ماڵەکەی خۆی و دەیکوشتن و لەشی پارچەپارچە دەکردن.

ئەو بکوژە ساڵی 2017 لەلایەن پۆلیسەوە گیرا و دانی بەوەدا نا کە 9 کەسی کوشتووە، لە دانپێدانانەکەدا دەڵیت ئەو کەسانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر کە ئێستا ناوی بۆ ئێکس گۆڕاوە، ناسیوە و سەرجەمیان گوتوویانە  دەیانەوێ خۆیان بکوژن.

دوای گرتنی، پۆلیس ماڵەکەیان لە تۆکیۆ پشکنی و 9 تەرمی پارچە پارچەکراویان لە بەفرگرەکەیدا دۆزییەوە.

هەر ئەو دۆسیەیە وای کرد تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەری ئەوکات، بۆ رێگریکردن لە هاندانی خۆکوژی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیی، .گۆڕانکارییەکی ریشەیی لە یاساکانیدا بکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.