Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 22:24

مەسرور بارزانی: کاری لەپێشینەمان پاراستنی هەرێمی کوردستان و بەدوورگرتنیەتی لە ململانێکان

100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (ئەلجەزیرە)ـی قەتەری، تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هێرشەکانی سەر هەرێم.

لە لێدوانێکدا کە ئەمڕۆ شەممە 8ـی ئاب، بڵاو کراوەتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ لایەنێک فشاری لەسەر حکوومەتی هەرێم دروست نەکردووە بۆ بەشداریکردن لەم جەنگەدا. ڕوونیشی کردەوە کە کاری لەپێشینەیان پاراستنی هەرێمی کوردستان و بەدوورگرتنیەتی لە ململانێکان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی زیاتر لە هەزار هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووەتەوە کە ئەو هێرشانە ڕاستەوخۆ لە ئێرانەوە یان لەناو عێراقەوە لە ڕێگەی هەندێک لە میلیشیاکانەوە ئەنجام دراون.

هەروەها سەرۆکی حکوومەت، بوونی هەر جۆرە پەیوەندییەکی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسرائیلدا ڕەت کردەوە و جەختی کردەوە کە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوە لە چوارچێوەی دەسەڵاتە تایبەتەکانی حکوومەتی فیدراڵیدایە. هاوکات بوونی سەربازانی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی هەریر ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند، بنکەکە زیاتر لە 10 ساڵە هیچ هێزێکی ئەمریکی بەخۆیەوە نەبینیوە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێشدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا باشن و ڕوو لە گەشەکردنن، لە کاتێکدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بە زۆر باش وەسف کرد کە گەشەسەندنی بەردەوام لە هاوکاریی نێوانیاندا هەیە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.