کۆماری ئیسلامیی ئێڕان، ئەمڕۆ شەممە 28ی حوزەیران تەرمی ئەو فەرماندە سەربازی و زانا ئەتۆمییانەی لە ماوەی 12 ڕۆژی هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا کوژراون، بەخاک دەسپێرێت.
پارێزگاری تاران ڕایگەیاندووە بەم بۆنەیەوە لە سەرانسەری ئێران پشووی فەرمی ڕاگەیاندراوە. پێشتر بڕیار بوو ڕێورەسمی بەخاکسپاردنی کوژراوەکانی جەنگی ئێران و ئیسرائیل رۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو بەڕێوە بچێت بەڵام ڕێوڕەسمەکە بە هۆکاری نادیار دوا خرا.
ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵی سەربازیی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە لە ماوەی 12 رۆژ شەری نێوان دوو وڵاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 900 ئامانجیان لە ناو خاکی ئێراندا بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا 30 فەرماندەی باڵای سەربازی و ئەمنی و 11 زانای ئەتۆمیی ئێرانی کوژراون و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران و بەشێک زۆر لە هێزی مووشەکیی ئەم وڵاتە بە تەواوی لەناو چوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.