Erbil 8°C سێشەممە 10 کانونی یەکەم 23:37

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، تێیدا ئەوەی دەرخست كە لە هەردوو رۆژەكەدا باران نابارێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، پلەکانی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.

بۆ كەشوهەوای سبەی شەممە، كەشناسی هەروەها رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی كەمێك تەم لە هەندێك ناوچە لە كاتەكانی بەیانیدا، بەڵام پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تـــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی .

ئاماژەی بەوەش دا كە لە هەردوو رۆژەكەدا خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەش باكوری خۆرئاوا دەبێت.

كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:

هەولێر: 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک: 13 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 6 پلەى سیلیزى

سۆران: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.