Erbil 11°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 08:35

دایك و منداڵێكی كورد بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێك لە یۆنان گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەلەمێكی گواستنەوەی كۆچبەران لە كەناراوەكانی وڵاتی یۆنان ژێر ئاو كەوت، بەهۆیەوە ژمارەیەك كۆچبەر خنكان، یەكێك لەوانە ژن و منداڵێكی ساوای كوردن.

رەنج پشدەری چالاكوانی بواری كۆچبەران رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەلەمێكی جۆری چووپ تایبەت بە گواستنەوەی كۆچبەران لە كەناراوەكانی دوورگەی سامۆس لە وڵاتی یۆنان ژێر ئاو كەوت.

راشیگەیاند: بەلەمەكە ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو كە ژمارەیان 32 كۆچبەر بوو.

هەروەها رایگەیاند: لە ئەنجامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكە، ژمارەیەك كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.

رەنج پشدەری گوتیشی: تیمەكانی گەڕان لە یۆنان دەستیان بە گەڕان كردووە و تا ئێستا 4 تەرمی بەلەمەكەیان دۆزیوەتەوە.

گوتیشی: دوو لەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە، دایك و منداڵێكی تەمەن 9 مانگەی خەڵكی هەرێمی كوردستانن، تەنیا باوكەكەیان رزگاری بووە.

وێنە: دایك و منداڵەكە لەگەڵ باوكیان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.