Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 02:40

ئەمشەو تەمومژ و شەختە دروست دەبێت

100%

ئەمشەو پێنجشەممە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما دەگەنە ژێر سفری سیلیزی و ئەگەری دروستبوونی دیاردەی شەخته و تەمومژ هەیە، بۆیە ئامۆژگاری هاووڵاتییان و شوفێران دەكرێت لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ بن.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: دەرنگانی ئەمشەو بۆ کاتەكانی بەرەبەیان بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە شێی ڕێژەیی لە هەوادا، ئەگەری دروستبوونی دیادەی تەمومژ و شەختە هەیە.

راشیگەیاند: ئەمشەو ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێت، بە تایبەت حاجی ئۆمەران و چۆمان و سیدەکان كە پلەكانی گەرما تا -10ی پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

شارەزاكەی كەشناسی جەختیشی كردەوە كە ئەم شەپۆڵە سەرمایە بۆ ماوەیەكی درێژ لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە و بەتایبەت لە شەواندا كەشوهەوا زۆر سارد دەبێت، بەڵام لە رۆژدا كەمێك باشتر دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.