Erbil 8°C سێشەممە 10 کانونی یەکەم 23:48

زانیاری لەبارەی ناردنی پارەی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی دەركرد.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە بەغدا پێی راگەیاندین: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجكردنی بڕی 763 ملیار و 146 ملیۆن دینار كرد تایبەت بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند: بەپێی ئەم بڕە پارەیەی دەنێردرێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 230 ملیار دینار كورتهێنانی بۆ مووچە هەیە و دەبێت لە داهاتی ناوخۆ پڕی بكاتەوە.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی هەر مانگێكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە.

رۆژی سیشەممەی رابردوو لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی بە وەزیری دارایی كردبوو دەست بە خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكات.

لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریشدرابوو جگە لە پارەی مووچەی مانگی 10، هەروەها مووچەی مانگی 11 و 12ـەش بنێردرێت.

كوردستان تیڤی پێشتر لەسەر زاری بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی كردبووەوە رۆژی پێنجشەممە كە دەكاتە ئەمڕۆ، پارەی مووچەی مانگی 10 خەرج دەكرێت و دەنێردرێت.

هەروەها بڵاوی كردبووەوە، هەر لەگەڵ گەیشتنی پارەكە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات و لە ماوەیەكی كورتدا سەرجەم فەرمانبەران مووچەكانیان وەردەگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.