Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 20:31

ئومێد خۆشناو بانگهێشتی سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵی كرد بۆ سەردانیكردنی هەولێر

100%

پارێزگاری هەولێر لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ وڵاتی توركیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبۆڵى كۆبووەوە و بە فەرمی بانگهێشتنامەیەكی بۆ سەردانیکردنی هەولێر پێشكەش كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا و بەشداریکردنی لە پیشانگای  MUSIAD EXP 2024، سەردانى شارەوانى ئیستەنبۆڵى کرد و لەگەڵ ئەکرەم ئیمام ئوغلوو سەرۆکى شارەوانى شارەکە کۆبووەوە.

لە دیداره‌كه‌داوێرای گەیاندنی سڵاو و رێزی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پارێزگارى هەولێر ئاماژەى بەوە دا، پەیوەندییەکانی هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا پەیوەندی گرینگ و مێژوویی و ستراتیژین و جەختى لە گرینگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئیستەنبۆڵ لە گشت بوارەکان بە تایبەتی بارزگانیی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لەنێوان هەردوولا کردەوە.

سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ خۆشحاڵى خۆی بە سەردانى پارێزگارى هەولێر نیشان دا و تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان کردەوە و ئامادەیی هەموو هەماهەنگییەکی لەگەڵ پارێزگاى هەولێر نیشان دا.

لە تەوەرێکى دیكەی دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبۆڵى کرد بۆ سەردانیکردنی هەولێر، لە بەرامبەریشدا ئەکرەم ئیمام ئوغلوو بە فەرمی بانگهێشتى پارێزگاری هەولێری کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەیەکى تایبەت بە چارەسەرى کێشەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە بڕیارە لە 12.12ى ئەمساڵ لە ئیستەنبۆڵ بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوولا بانگهێشتەکانی یەکترییان قبووڵ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.