Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 18:30

نەتەوە یەکگرتووەکان: لەگەڵ لایەنەکانی دانوستان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە لە پەیوەندی داین

100%

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی وەک ئەمریکا، تورکیا، میسر و قەتەر کە دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە بەڕێوە دەبەن، لە پەیوەندی داین.

جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان فەرحان حەق لەم بارەیەوە وەڵامی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە.

فەرحان حەق وێڕای دەربڕینی پشتیوانی هەرچەشنە هەوڵێک بۆ دەستبەرکردنی ئاگربەست لە غەززە، جەختی لەوە کردەوە کە دەمێکە لە هەوڵدان بۆ ئەم مەبەستە.

گوتیشی، ئاگربەست لە غەززە، ئازادکردنی دیلەکان و گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ خەڵکی ناوچەکە پێویستییە.

لەبارەی ئەوەی ئایا لایەنەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ڕەوتی دانوستانەکان پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە یان نا، فەرحان حەق گوتی، لەگەڵ ئەو لایەنانە لە پەیوەندی داین و هەوڵی دەستخستنی زانیاری دەدەین.

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی داهاتوودا ئەمریکا لەگەڵ تورکیا، میسر، قەتەر و ئیسرائیل دەستپێشخەرییەکی نوێی دیکە دەکەین بۆ ئاگربەست لە غەززە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.