Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 17:32

بەشی "لێکۆڵینەوە" له‌ وه‌زاره‌تی داد كرایه‌وه‌

100%


فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی نوێی بە ناوی (بەشی لێکۆڵینەوە) كرده‌وه‌، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاساییی دیوانی وەزارەتی دادە و ئەرکی سەرەکیی ئەو بەشە لێکۆلینەوە و ڕوانینە لەو سکاڵایانەی هاووڵاتییان و سکاڵای دەستەی چاودێریی دارایی، دەستەی دەستپاکی و دەستەی مافەکانی مرۆڤ، کە تایبەتن بە فەرمانبەرانی وەزارەتی داد، ئەوەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو گەندەڵی و کەمتەرخەمی و هەڵە کارگێڕییانەی کە لەلایەن فەرمانبەرانی هەموو فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی داد ئەنجام دەدرێن.

ئامانج لەوەش بۆ دروستکردنی بەرپەرچدانەوەیە ( رەدعێکە) بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی داد، تا لە ڕێگەی کەمکردنەوەی هەڵەی کارگێڕی و کەمتەرخەمی، باشتر خزمەتی هاووڵاتییان بکەن، کەمتەرخەم و سەرپێچیکاران سزای خۆیان وەربگرن.

بە فەرمانی وەزیری داد، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەتی داد، هەتا ئێستا (70) لیژنەی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە و سزای کارگێڕی بۆ فەرمانبەران دەرکردووە.


ئەم هەنگاوە لەبەر ڕۆشناییی سیاسەت و کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و باشترخزمەتکردنی هاووڵاتییان، لە ڕێگەی کەمکردنەوە و ڕێگریکردن لە سەرپێچی و کەمتەرخەمی و هەڵەی کارگێڕیی فەرمانبەرانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.