Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 17:24

لە ماوەی ساڵێکدا دەیان پرۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە قەزای قوشتەپە جێبەجێ کراون

100%


ساڵێك بەسەر بڕیاری بەقەزابوونی قوشتەپە تێدەپەڕێت و لەو ماوەیەدا کابینەی نۆیەم بە جێبەجێکردنی دەیان پرۆژە بە گوژمەی 250 ملیار دینار، گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە شارۆچکەکەدا کردووە.

بژار مەلا خدر، قائیمقامی قەزای قوشتەپە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "لە دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری بەقەزابوونی قوشتەپەی دا، لەگەڵ ئەوەش کۆمەڵێك بڕیاری گرنگی لە سەرجەم سێکتەرە جیاوازەکان لە بواری ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزارییە جیاوازەکان پێشکەش بە قەزاکە کرد، بە بڕیارەکانی سەرۆکی حکومەت ئێستا قەزای قوشتەپە چووەتە قۆناغێکی تر".

لە دیارترین ئەو پرۆژانەی لە قەزای قوشتەپە لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێ کراون بریتین لە: دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی 50 قەرەوێڵەیی، نۆژەنکردنەوەی بنکە تەندروستییەکان، قیڕتاوکردنی 12 کیلۆمەتر شەقام، دروستکردنی چەندین ڕێگەی نوێ بۆ گوندەکان، دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی 15 قوتابخانە و باخچەی ساوایان، ڕووناککردنەوەی شەقامەکان، جێبەجێکردنی دوو پرۆژەی کارەبا و چەند پرۆژەیەکی تر بۆ گەنجانی سنوورەکە.

دانیشتووانی قەزای قوشتەپە لە بەرانبەر ئەو پرۆژانەی لە سنوورەکەیان کراوە خۆشحاڵن و دەڵێن: "دەستخۆشی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان کە کارئاسانیی زۆری بۆ دانیشتووانی قەزاکە کردووە و وای کردوە بتوانین بە ئاسانی هاتوچۆ بکەین".

پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەزای قوشتەپە بەردەوامییان دەبێت، بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.