وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، لە ئەنجامی پڕكردنەوەی كورسیی بەتاڵ، 698 قوتابی دیكە لە زانكۆ و پهیمانگاكان وەرگیران.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی11ی2024، له ڕاگهیهندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردەوە لهپێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى 12ى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبووەوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کردەوە، لە ئەنجامدا 698 قوتابیی دیکە بە شێوازى (زانکۆلاین، پارالێڵ، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى 2024 - 2025 گەڕایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.