Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:55

پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت

100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆوە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه‌ 26ی11ی2024،  ئاسمانی پارێزگاكانی  هەرێمی كوردستان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو پاشان کاریگەری شەپۆلی بارانبارین چالاک دەبێتەوە لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  کە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و لە سەنتەری پارێزگەکان و قەزا و ناحیەکانیش بارانی مامناوەند و هەندێک کات نمەباران دەبێت.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 27ی11ی2024،
ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، نزمترین پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لە 2-5 پلە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر و لە هەندێک ناوچەش بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 13 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى

دهۆک : 8 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 8 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 3 پلەى سیلیزى

سۆران : 12 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.