Erbil 22°C شەممە 12 نیسان 16:51

رێگای سەرەكی سلێمانی – دەربەندیخان داخرا

کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (52 وشە)
100%

ئەمشەو رێگای سەرەكی سلێمانی – دەربەندیخان داخرا بەهۆی رژانی رۆنی رەش و سووتەمەنی لەسەر رێگاكە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند: ڕێگای سلێمانی - دەربەندیخان لە نزیک گوندی بیرکێ داخراوە بەهۆی ڕژانی سووتەمەنی لەسەر ڕێگاکە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە هیوای سەلامەتی بۆ شوفێران و هاووڵاتییان خواست و جەختیشی كردەوە كە لە کاتی کردنەوەی ڕێگاکە ئاگاداریان دەکاتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.