بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر چەند رینماییەكی نوێی دەكرد و تێیدا هاتوچۆی پایسكل و ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلەكانی بیناسازی و كشتوكاڵی لەسەر شەقامەكانی 120 و 150 مەتری هەولێر قەدەغە كرد.
لەپێناو ڕێکخستنی شەقام و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوی هاتوچۆ لە شەقامەکان و نەهێشتنی حاڵەتی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئەم بڕیارانەی دەركرد:-
1- قەدەغەبوونی هاتووچۆی پایسکیل و مۆتۆرسیکل بە هەردووجۆری دووتایە و سێ تایە لەسەر شەقامی خێرای 120م و 150م.
2ـ قەدەغەبوونی هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی قورس کە لە بواری بیناسازی و کشتوکاڵی بەکار دەهێنرێن کە خێرایەکانیان لە 80کم/ لە کاتژمێرێک کەمترە لە هەردوو شەقامی 120م و 150م خێرا، بەڵکو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە .
3- قەدەغەبوونی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر .
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر جەختیشی كردەوە كە هەر شوفێرێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەكەی دەستی بەسەر دادەگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.