ئهمڕۆ شهممه 23ی11ی2024، دووەم رۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو به مێپس 2024 لە زانکۆی ئەمەریکی ـ کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دیدارێکی تایبەتی دەبێت، کە باس لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
دوێنێ کۆڕبەندی مێپس2024 دەستیپێکرد و سهرهتا مەسرور بارزانی سەرۆکی بۆردی ئەمیندارییەتیی زانکۆی ئەمەریکی ـ کوردستان لە دهۆک، گوتاری بەخێرهاتنی لە کۆڕبەندەکەدا پێشکەش کرد، دواتر سەرۆک بارزانی لە گوتارێکدا باسی لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و هیوای خواست گفتوگۆ و پێشنیازەکانی ئەو کۆڕبەندە سوودی بۆ هەموو لایەک هەبێت.
ژمارەیەکی بەرچاو لە سیاسەتمەدار و ئەکادیمستەکان کە بەشدارییان لە پانێلەکانی یەکەم ڕۆژی کۆڕبەند کردبوو، زیاتر باسیان لەو مەترسیانە کرد کە هەڕەشەن بۆ فراوانبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس و گرووپە چەکدارەکان، هاوکات چەند پێشنیازێکیان بۆ ڕێگریی لەو شەڕە خستەڕوو.
پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تەوەرێکی دیکەی یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندەکە بوو کە لە گوتار و گفتوگۆی بەشداربووان تیشکی خرایە سەر.
كۆڕبهندهكه بۆ ماوهی دوو رۆژ بهردهوام دهبێت و تیایدا 124ئاكادیمیست له 40 وڵاتی جیاوازهوه بهشدارن و له ژمارەیەک پانێل و وۆرکشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆ دەکەن و پێشنیاز بۆ چارەسەر دەخەنەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.