شارەزایەكی كەشناسی ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەكات جلوبەرگی زستانە ئامادە بكەن، چونكە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بەتایبەتیش لە ڕۆژی دووشەممەوە، کەشێکی زۆر سارد ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات و بەفربارین ناوچه شاخاوییەکان بگرێتەوە .
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لەسبەینێ پێنجشەممەوە کەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێته و ئاسمان ساماڵ و خۆرەتاو دەبێت.
راشیگەیاند: لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دووبارە ناسەقامگیری كەشوهەوا ناوچەکەنی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و شەپۆلێکی تری بەفر و بارانبارینی بەهێز ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەكات.
هەروەها رایگەیاند: لەم شەپۆڵەدا پلەکانی گەرما دابەزینی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن لەنێوان 5 بۆ 10 پلەی سیلیزی دادەبەزن، بەتایبەتیش لە شەوان و بەرەبەیاناندا هەست بەساردییەكی زۆر دەکرێت.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی چڕی بەفربارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەشێوەیەك كە لە هەندێ ناوچەی شاخاوی پلەکانی گەرما دەگاتە سفری سیلیزی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.