Erbil 12°C چوارشەممە 11 کانونی یەکەم 01:14

هەرگیز لە شەودا مۆز مەخۆن

کوردستان TV
100%

سوودەكانی مۆز ئەوەندە زۆرن لە ژماردن نایەن، بەڵام خواردنی ئەم میوە خۆش و بەتامە لە شەودا دەبێتە هۆی زیانگەیاندن، بۆیە هەرگیز ئەم كارە نەكەن.

مۆز بەشێوەیەكی گشتی تامێكی خۆشی هەیە و میوەیەكی خۆشەویستە لەلایەن سەرجەم هاووڵاتییانی جیهان، پڕە لە ڤیتامین و كانزا، بەڵام ئاگاداربە ئەگەر لە شەودا بخورێت چەندین زیان بە لەش دەگەیەنێت لەوانە:-

كاریگەری لەسەر خەو

خواردنی مۆز دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەكر لە خوێندا، بەرزبوونەوەی ئاستی شەكریش لە شەودا دەبێتە هۆی خەوزڕان و هەڵسانەوەی زۆر لە نیوەشەودا.

كاریگەری لەسەر كۆئەندامی هەرس

مۆز ریشاڵی زۆری تێدایە و پێویستی بە كردارێكی بەرزی هەرسكردن هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستكردنی نائارامی و هەڵاوسانی سك و دروستبوونی غازات، بۆیە ئامۆژگاریت دەكەین لە كاتەكانی شەودا مۆز نەخۆیت بەتایبەت ئەگەر كێشەی كۆئەندامی هەرست هەیە.

كاریگەری لەسەر زیادبوونی كێش

خواردنی مۆز لە شەودا دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش بەتایبەتیش ئەگەر بە رێژەیەكی زۆر بخورێتەوە، هەروەها مۆز رێژەیەكی زۆری كالۆری هەیە و دەبێتە هۆی قەڵەوی، خۆشتان دەزانن قەڵەوی هۆكاری زۆر لە نەخۆشییەكانن لەوانە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ.

كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی شەكرە

مۆز رێژەیەكی زۆر لە شەكری سروشتی تێدایە كە دەبێتە هۆكاری بەرزبوونەوەی ئاستی شەكرە لە خوێندا، ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان بەهیچ شێوەیەك لە شەودا مۆز نەخۆن.

مۆز رێژەیەكی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە

مۆز رێژەیەكی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەم مادەیە دەبێتە هۆی پارێزگاریكردن لە شلەمەنییەكانی لەش و رێكخستنی ئەركەكانی دڵ و ماسولكەكانی جەستە، بەڵام زۆر خواردنی لە شەودا دەبێتە تێكچوونی ئەم رێكخستنە، ئەگەریش بەهەر هۆكارێك بێت لە شەودا خورا لەگەڵیدا ئاو زۆر بخۆرەوە بۆ ئەوەی لەش بە شێداری بمێنێتەوە و كاریگەرییەكانی پۆتاسیۆم لە لەش كەم ببێتەوە.

كاریگەری دەروونی وەك دڵەڕاوكێ و هەستكردن بە ماندووبوون

خواردنی مۆز لە شەو دەبێتە هۆی هەستكردن بە دڵەڕاوكێ و ماندووبوون، ئەگەر كێشەی خەو یاخود كۆئەندامی هەرست هەیە، هەرگیز خواردنی قورس و رێژەی بەرزی شەكر وەك مۆز مەخۆ، چونكە وا دەكات پێش نووستن هەست بە دڵەڕاوكێ و ماندووبوون بكەیت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.