ئاگرەكەی ئەمشەوی كارگەیەك لەسەر ڕێگەی گوێڕ لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر كۆنتڕۆڵ كرا.
ئەمشەو كۆگایەكی كەلوپەلی بیناسازی لەسەر ڕێگای گوێڕ كەوتەوە و دەستبەجێ تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر گەیشتنە شوێنی ئاگرەكە.
بەرگری شارستانی هەولێر كەمێك پێش ئێستا رایگەیاند كە لەلایەن شەش تیمی ئاگركوژێنەوە و لە ماوەی كەمتر لە كاتژمێرێكدا توانیویانە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
راشیگەیاند كە جگە لە زیانی ماددی، لە ئاگرەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.