وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێنماییەکانی پەیوەست بە قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری بۆ ڕۆژانی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ڕادەگەیێنێت و دهشڵێت، ئامانج لهوه ئاسانکارییە بۆ پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی.
له كۆنگرهیهكهی رۆژنامهوانیدا میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لیژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، پلانێکی تایبەتیی بۆ پرۆسەی سەرژمێریی لە ڕۆژانی بیست و بیست و یهكـی ئەم مانگە لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادە کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کاتژمێر 12ی شەوی19 لەسەر 20ی ئەم مانگە، قەدەغەی هاتوچۆ لە سهرجهم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و تاوەکوو کاتژمێر 12ی شەوی 21 لەسەر 22 مانگ بەردەوام دەبێت.
جهختیشی كردهوه، لەو ماوەیەدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان سهرجهم گوند، کۆمەڵگە، ناحیە، قەزا و پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان قەدەغەیە و تەنها لە حاڵەتێکی مرۆڤیی نەخوازراو یان حاڵەتێکی زۆر پێویست نەبێت کە ئەو کات ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدرێت هاتوچۆ بکەن.
وتیشی، ئامانج لە قەدەغەی هاتوچۆ، ئاسانکارییە بۆ ئهنجامدانی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان كه لە سهرجهم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بهڕێوهدهچێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، لهو ماوهیهدا تەنها ڕێگە بە کارمەندانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەو فەرمانبەرانەی پرۆسەی سەرژمێریی بەڕێوە دەبەن و ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەدرێت هاتوچۆ بکەن کە باجی تایبەتییان بۆ دەرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.