Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:24

لە كاتی كوڵانی هێلكە خوێ یان خەل لەنێو ئاو بكە.. نھێنی ئەمە چییە؟

کوردستان TV
100%

هەر لە منداڵییەوە هەمیشە ئەوەمان بەگوێ خراوە كە لە كاتی كوڵانی هێلەكەدا خوێ یان خەل لەنێو ئاو بكرێت، لێكۆڵینەوە لەسەر نهێنی ئەم قسانە كراوە بۆ ئەوەی بە كردار بسەلمێنرێت راستن یاخود تەنیا خەیاڵ.

بەگوێرەی نوێترین لێكۆڵینەوە دەركەوتووە تێكردنی كەوچكێك خوێ یاخود خەل لەناو ئاو لە كاتی كوڵانی هێلكەدا كاریگەری و سوودی زۆری دەبێت.

خوێ یاخود خەل رێژەیەكی زۆر لە ترشی ئەسیتیكیان تێدایە، وادەكەن پەلكی هێلكە توندوتۆڵ بێت و بەرگەی زیاتری شكان یاخود قلیشان بگرێت، بەتایبەتیش لەكاتی كوڵان و بەرزی پلەی گەرمی ئاو.

جگە لە بەهێزبوونی بەرگی هێلكە، هەروەها بەرگی هێلكە لە جۆرەها بەكتریا و ڤایرۆز خاوێن دەكەنەوە، واش دەكەن لە كاتی هەڵپچڕانی بەرگی هێلكەدا بۆنی بەهێزی كبریت كەمتر بێتەوە، لە هەمانكاتیشدا رەنگی بەرگی هێلكەكە جوانتر و گەشاوەتر دەكەن.

بەهەمانشێوە دەركەوتووە كە خوێ یاخود خەل هیچ كاریگەرییەكی خراپ دروست ناكەن و بەها خۆراكییەكانی هێلكە وەك خۆیان دەهێلنەوە، بەپێچەوانەشەوە تام و چێژی هێلكەكە زیاتریش دەكەن.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.