Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:55

پەكەكە بەرپرسیارەتی هێرشەكەی ئەنقەرەی گرتە ئەستۆ

کوردستان TV
100%

ناوەندی پاراستنی گەل سەر بە پەكەكە بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ كە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو كرایە سەر ناوەندی پیشەسازی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.

ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) باڵی سەربازی پەكەكە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند "چالاكییەكە كاتژمێر 15:30ی رێكەوتی 23/10/2024 لەلایەن تیمێك بەناوی (تابووری نەمران) ئەنجامدرا".

راشیگەیاند "چالاكییەكە لەلایەن دوو هاوڕێمان بەناوەكانی  ئاسیا عەلی و رۆژگار هێلین ئەنجامدرا".

هەروەها رایگەیاند كە "چالاكییەكە ماوەیەكی زۆرە پلان و ئامادەكاری بۆ دەكرێت، بۆیە هیچ پەیوەندییەكی بەو بارودۆخە سیاسییەوە نییە كە ئێستا لە توركیا هاتۆتە ئاراوە".

لەبارەی هێرشەكە، پێشتر عەلی یەرلیكایا وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاندبوو كە لە ئەنجامی هێرشەكەدا 5 كەس كوژران و 22 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشدابوو كە هێرشەكە لەلایەن دوو چەكداری ئافرەت و پیاو ئەنجامدراون كە گومان دەكرێت چەكداری پەكەكە بن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.